ناوهڕۆك
سەرەتا
ماوەی دووگیانی لەبەرئەوەی ماوەیەکی هەستیارە بۆ خانمان دەبێت زۆر ڕەچاوی خۆراکیان بکەن و دڵنیابنەوە لەوەی کە چ خۆراکێک بەسوودە یاخود زیانی هەیە بۆیان و خۆیانی لێ بپارێزن، خواردنی هەنگوین لەماوەی دووگیانیدا بێ زیانە بەو مەرجەی کە زیادەڕەوی نەکرێت لە خواردنیدا و ڕۆژانە لە ٢ بۆ ٥ کەوچکی چێشت زیاتر نەبێت و پاڵفتە کرابێت و خاو نەبێت، زۆرێک لە خانمان پێیان وایە خواردنی هەنگوین لەماوەی دووگیانیدا زیانی هەیە بەهۆی بوونی چەند بەکتریایەک تێیدا بەڵام خواردنی هەنگوین زیانی نییە و سوودی هەیە بەو مەرجەی هەنگوینەکە سروشتی بێت و شەکری تێدا نەبێت و پاڵفتە بێت چونکە ئەگەر خاو بێت ئەگەری توشبوون بە بۆتۆلیزم زیاد دەکات، هەرچەندە ئەم ژەهرە تەنها دەتوانێت زیان بدات لە منداڵی خوار تەمەن ١ ساڵ چونکە کۆئەندامی هەرسیان تەوا گەشەی نەکردووە بەڵام کۆئەندامی هەرسی کەسانی پێگەیشتوو کۆمەڵێک بەکتریای تێدایە کە ڕێگری دەکات و ناهێڵێت ئەو ژەهرە بگاتە وێڵاشەوە.
پێکهاتەکانی ناو کوپێک هەنگوین
کوپێک هەنگوین = (٣٣٣) گرام
- کالۆری: ١٠٣١ کیلۆ کالۆری
 - کاربۆهیدرات: ٢٧٩ گرام
 - فایبەر: ١ گرام
 - شەکر: ٢٧٨ گرام
 - پڕۆتین: ١ گرام
 - ڤیتامین B6: ١ میلیگرام
 - ڤیتامین C: ١/٧ میلیگرام
 - ڕایبۆفلاڤین: ١ میلیگرام
 - فۆلیک ئەسید: ٨/٦ مایکرۆگرام
 - ئاسن: ٤ میلیگرام
 - پۆتاسیۆم: ١٧٦ میلیگرام
 - گۆگرد: ٦/١٣ میلیگرام
 - مەگنیسیۆم: ٨/٦ میلیگرام
 - زینک: ٧/٠ میلیگرام
 - مەنگەنیز: ٣/٠ میلیگرام
 - سۆدیۆم: ٦/١٣ میلیگرام
 - مس: ١ میلیگرام
 - سلینیۆم: ٧/٢ مایکرۆگرم
 
سوودەکانی خواردنی هەنگوین لەماوەی دووگیانیدا
بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە
بەهۆی بوونی دژە بەکتریا و دژە ئۆکسانەکانی ناو هەنگوین کۆئەندامی بەرگری جەستە بەهێز دەکات، چارەسەرە بۆ برینەکان و بڕینی جەستە، دڵەکزەی گەدە کەم دەکاتەوە بە کەمکردنەوەی ترشێتی گەدە.
چارەسەری بێخەوی
تایبەتمەندی هیپنۆتیکی ناو هەنگوین زاڵ دەبێت بەسەر کێشەی بێخەویدا، خواردنەوەی کۆپێک شیر و کەوچکێک هەنگوین پێش دووگیانی ڕێگری دەکات لە بێخەوی.
چارەسەرە بۆ کۆکە و سەرمابوون
هەنگوین دژە ڤایرۆسە و ڕێگری دەکات لە سەرمابوون و هەڵامەت و یارمەتیدەریشە بۆ کەمکردنەوەی کۆکە.
کەمکردنەوەی هەوکردنی گەروو
تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە و هەوکردنی گەروو کەم دەکاتەوە و دەتوانیت لەگەڵ زەنجەفیل و چای لیمۆ تێکەڵی بکەیت و بیخۆیت.
چارەسەری میکرۆبی گەدە
یارمەتیدەره بۆ چارەسەری میکرۆبی گەدە (H. pylori)
چارەسەرە بۆ پێست
یارمەتی پاککردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی خورانی پێست دەکات، دەتوانیت کەمێک هەنگوین لەگەڵ ئاوی شلەتێن تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە پێستەکە.
کەمکردنەوەی هەستیاری
یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەستیارییە وەرزییەکان.
سوودەکانی دیکە
سەرچاوەیەکی باشی کالسیۆمە و لەگەڵ خواردنەوەی شیردا زۆر بەسوودە.
چارەسەرێکی باشە بۆ کەمخوێنی لەماوەی دووگیانیدا.
خواردنی هەنگوین لەگەڵ دۆشاوی ترێدا قەبزی ناهێڵێت.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی هەنگوین
ئەگەر بێت و هەنگوین زیاد لە ئاستی پێویست بخۆیت و زیادەڕەوی تێدا بکەیت، ئەگەری هەیە ئەم کێشانەت بۆ دروست بکات:
- هەنگوین شەکری ناو خوێن بەرز دەکاتەوە و خواردنی زیاتر لە ٢٥ گرام فرەکتۆز لە ڕۆژێکدا لەماوەی دووگیانیدا زیانبەخشە.
 - زۆر خواردنی دەبێتە هۆی کەشەنگبوونی گەدە، قەبزی، سکچوون و بای سک و سیستەمی هەرسی گەدە تێێک دەدات.
 - شەکر و شرینی زور ددانەکان دەڕزێنن و خراپی دەکەن.
 - ئەو ڕێژە کالۆرییە بەرزەی لەناو هەنگویندا هەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
 
چەند ڕێنوێنییەک بۆ هەڵبژاردنی هەنگوینی گونجاو
- دڵنیابیتەوە لەوەی کە هەنگوینەکە پاڵفتە کرابێت و خاو نەبێت.
 - بەتەواوی سروشتی بێت و هیچ شەکرێکی تێدا نەبێت.
 - دەبێت ڕۆژانە ٣ بۆ ٥ کەوچکی چێشت هەنگوین بخورێت و لەوە زیاتر نەبێت.
 - تاکوو دەتوانیت بەجیا هەنگوین بخۆ و تێکەڵی هیچ ماددەیەکی دیکەی مەکە و تەنها تێکەڵی ئاوی شلەتێنی بکە.
 - هەنگووین تێکەڵی خواردنێک نەکەیت کە دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامینەکانی C و D چونکە ماددەکانی ناو هەنگوین تایبەتمەندی ئەم ماددانە کەم دەکەنەوە.